به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە سپۆتینک، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە لێدوانێکدا لە ئامادەبوونی سەربازی ڕووسیا لە ئەو وڵاتە پاڵپشتی کرد.
ناوبراو لەو بارەوە بە ئاماژە بە هەبوونی بنکەی سەربازی ڕووسیا لە سووریا وتی: هەبوونی سەربازی ڕووسەکان لە سووریا بە ئامانجی شەڕ دژی تیرۆریزم ئەنجام دەبێت و دیمەشق و مسکۆ لەو بوارەوە پێکەوە هاوکاری دەکەن.
سەرۆک کۆماری سووریا لە بەشێکیدیکە لە قسەکانی خۆی وێڕای دوژمنانە وەسف کردنی سیاسەتەکانی وڵاتانی ڕۆژاوایی لە بەرانبەر دیمەشق، وتی: ئێمە پێمان وایە کە جیهان ئەمڕۆکە زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە پێویستی بە باڵانسی هێز و دەسەلات هەیە و ڕووسیاش لە ڕێگای دروست کردنی ئەو یەکسانییە دەجووڵێت.
342/